تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی لە پێنجوێن کردە ئامانج/ کوژراو هەیە
![تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی لە پێنجوێن کردە ئامانج/ کوژراو هەیە](https://media.mehrnews.com/d/2023/08/11/4/4625530.jpg)
فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی لەسنوری پێنجوێن كردە ئامانج و بەوهۆیەوە بەرپرسێكی باڵای پەكەكە و چەكدارێك و شۆفێرەكەی گیانیان لەدەستدا.