فیلمی "تەنبێ" گەیشتە قۆناغی ڕکابەریی فێستیڤاڵی "وایتێرئێشتات"ی ئەڵمانیا
کورتە فیلمی تەنبێ لە دەرهێنانی جەلال وەیسی و بەرهەم هێنانی هاوبەشی حەوزەی هونەری کوردستان و نووسینگەی ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی سنە گەیشتە بەشی ڕکابەریی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "فەزای کراوەی وایتێرئێشتات"ی ئەڵمانیا.