بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاند
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وێرای پیرۆزبایی هەڵبژاردرانی بۆ ئەو پۆستە، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانی لە پێناو پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند.